پاککەرەوەی ناوەوەی جلشۆر
شێوازی بەکارهێنان بۆ باشترین ئەنجام، مانگانە یەک جار پاککەرەوەی T.C بەکاربهێنن بۆ پاککردنەوەی ناو غەسالە و لابردنی پیسی و بۆنی ناخۆش. 1. غەسالەکە بە تەواوی بەتاڵ بکە. 2. مۆدی Cotton هەڵبژێرە. 3. پلەی گەرمی لەسەر 60° یان 90° دابنێ. 4. غەسالەکە دەست پێ بکە. 5. کاتێک غەسالەکە دەست دەکات بە هێنانی ئاو، یەک دەبەی تەواوی پاککەرەوەی T.C بخەرە ناو چەکمەجەی شامپۆ. ئەگەر غەسالەکەت جلەکان باش پاک دەکات و تەنها بۆنی ناخۆشی هەیە، نیو دەبە بەسە. دوای تەواوبوونی شۆردن - غەسالەکە جارێکی تر بە بەتاڵی لەسەر بەرنامەیەکی کورت (15–30 خولەک) پێبکە، لەگەڵ کەمێک پۆدرەی جلشۆردن. - دەرگای غەسالەکە چەند کاتژمێرێک کراوە بهێڵەوە بۆ وشکبوونەوەی ناوەوە. بۆ پاککردنەوەی لاستیکی دەرگا کەمێک پاککەرەوەی T.C لەسەر شوێنە پیسەکان دابنێ یان پەرۆیەک بە پاککەرەوە تەڕ بکە و دایبنێ، بۆ ماوەی 6 کاتژمێر، پاشان باش بیسڕەوە. بۆ پاککردنەوەی قاپشۆر - قاپشۆرەکە بە بەتاڵی لەسەر بەرنامەیەک کە کەمتر لە یەک کاتژمێر نەبێت پێبکە. - دوای تێپەڕبوونی 5 خولەک، دەرگاکە بکەرەوە و یەک پیاڵە پاککەرەوەی T.C تێبکە، پاشان دەرگاکە دابخە و بهێڵە بەرنامەکە تەواو بێت. تێبینی: لە کاتی پاککردنەوەدا کارەبا لە غەسالەکە مەبڕە.
بینینی بەرهەم